ڕاستەوخۆ

پارێزگاری هەولێر: هەولێر لەلایەن گروپە لە یاسادەرچووەکانەوە دەکرێتە ئامانج

reset font size increase font size

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، زۆر بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە هەولێر لەلایەن گروپە لە یاسادەرچووەکان کراوەتە ئامانج، ئەمەش رووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا .

ئومێد خۆشناو لە ڕاگەیەنراوێکدا گوتیشی، هەولێر بەشێک نییە لە ململانێیەکان و هەرێمی کوردستان لە سەنگەری ئاشتی و لە هەوڵی ئاشتیخوازانەدا بووە لە تەواوی ناوچەکە.

جەختی لەوەشکردەوە، حکومەتی عێراقی لەو پرسە هەستیارە بەرپرسیارە و پێویستە لە زووترین کات هەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ .

پارێزگاری هەولێر بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە چەپەڵ و تیرۆرستیانە دەکەین، کە هاوڵاتیانی مەدەنی بکرێنە ئامانج، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی پارێزگاری لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.