دوو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیان كردووه و دڵنیاییان پێدراوه موچه‌ی مانگی چواری ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له واده‌ی خۆیدا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به نوچه تیڤی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی نیسانی 2026، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، چوونه‌ته وەزارەتی دارایی عێراق و سەردانی سەوسەن خزەیر خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقیان کردووه.
ده‌شڵێت، لەسەردانەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری ڕایگەیاندووه، موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سەبارەت بەوەی هەندێک فەرمانبەر لە هەرێم کە (هەژماری من) یان پڕ نەکردووەتەوە و موچەکانیان وەستێندراوە، سەوسەن خزەیر به دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گوتووه، بەهۆ پڕنەکردنەوەی ئەو هەژمارەوە کەس ناتوانێت موچەی فەرمانبەر ببڕێت و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، چارەسەری کێشەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوطین کردنیانە.