کەناڵی زاگرۆس24 وەک میدیایەکی نوێی ئاسمانی لە دەرەوەی کوردستان بە دوو زمانی جیاواز دەست بە کارەکانی دەکات. وەک بەڕێوەبەریی کاناڵەکە ڕایگەیاندووە، گرنگییەکی تایبەت بەو چین و توێژانە دەدەن کە پێشتر لە میدیاکاندا کەمتر دەرفەتیان پێدراوە.
ئەمڕۆ کەناڵێکی نوێی ئاسمانی بە ناوی زاگرۆس24 دەست بە پەخش دەکات. ئەم کەناڵە بە دوو زمانی کوردی و فارسی کاری میدیایی خۆی دەستپێدەکات وەک دەڵێت، پەیامێکی جیاواز ئاڕاستەی بینەرانی دەکات.
بەڕێوەبەریی کەناڵەکە ڕایگەیاندووە، لە کارەکانیاندا گرنگییەکی تایبەت بە دەنگی ژنان و ئەو گروپە کۆمەڵایەتییانە دەدەن کە پێشتر لە میدیاکاندا کەمتر دەرفەتیان پێدراوە.
لە بارەی شێوازی کارکردنیشیان، زاگرۆس 24 جەختی لەوە کردووەتەوە، پابەند دەبن بە بنەما جیهانییەکانی ڕۆژنامەگەری و دەیانەوێت ببنە دەزگایەکی میدیایی بۆ گەل.
