ڕاستەوخۆ

عەبدوڵا ئۆجالان ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ بە هەوڵێک بۆ تێکدانی زەمینەی دیالۆگ دەناسێنێت

reset font size increase font size

عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی شاندی پارتی پێكەوەژیان و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کە لە 13ی مانگی ئەیلولدا لە زیندانی ئیمراڵی سەردانیان کردبوو، ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی کۆبانێی بە هەوڵێکی ڕوون بۆ ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە ناو برد و داوای کرد بەپەلە دەستبەرداری تێکدانی زەمینەی دیالۆگ بن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ئۆجالان هۆشداریداوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئاماژەی بەوە کردووە، کوشتنی گەنجێک بە شێوازێکی دڵڕەقانە و دواتر کردنی بە پاساو بۆ چوونە ناو شارەکە، هەوڵێکی ڕوونی تێکدەرانەیە، کە دەبێت بەپەلە ڕابگیرێت.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن، لە 11ی ئەیلولدا، شاری کۆبانێ بەهۆی کوژرانی شەڕڤانێک بە ناوی سیپان حوزنی لە حەسەکە لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە، ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و ناڕەزایەتی بووەوە و لە ئەنجامدا ئاگر لە گرتووخانەی ناوەندیی کۆبانێ کەوتەوە و کەسانی مەدەنی بوونە قوربانی.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئۆجالان سیاسەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)ی بە دروست زانیوە لە پەیڕەوکردنی ستراتیژیی خۆپاراستن. هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران لەسێدارەدان و هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان ڕابگرن، بە پێچەوانەوە کورد مافی بەرگریی ڕەوای دەبێت و پێویستە تورکیاش لەم پرسەدا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.