ڕاستەوخۆ

سبەی 200 خێزانی دیكه‌ی ئاواره‌ی عه‌فرین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

reset font size increase font size

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ پارێزگای حەسەکە ڕایگه‌یاند، سبەی دووەمین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ پارێزگای حەسەکە، له‌ پۆستێكیدا له‌ تۆڕی ئێكس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، کاروانی دووەمی ئاوارەکانی عەفرین، لە 200 خێزان پێکدێت، بڕیارە سبەی لە قامیشلۆ کۆببنەوە و پاشان لە ڕێگەی نێودەوڵەتیی  M4ـەوە بەرەو عەفرین بەڕێبکەون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئەم هەنگاوە دوای هەڵسەنگاندنی ئەرێنیی بۆ گەڕانەوەی کاروانی یەکەم دێت، کە بە شێوەیەکی ئارام جێگیر بوون.

مەحمود خەلیل، جەختی کردەوە، هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەیەکی ئارام و ڕێکخراو بۆ هەموو ئاوارەکان بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.