به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له پڕۆژه‌ی ڕووناكی، له دهۆك مامۆستایه‌كی ئاینیی لە گوتاردان دوورخرایەوە.
مامۆستا ئاینییه‌كه، ناوی هه‌رمان خه‌لیله و له فه‌یسبووك نوسیوویەتی، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌وقافی دهۆكه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاردراوه چیتر نابێت گوتار بدات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستا ئاینییه‌كه ئه‌وه بووه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌خنه‌ی له پرۆژه‌ی ڕووناكی گرتووه، كه پڕۆژه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری.
پێشتریش به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه، چه‌ندجارێك مامۆستا هه‌رمان خه‌لیل له گوتاردان دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی فشاری خه‌ڵك و بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌وه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.