د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ (نووچە تیڤی) رایگەیاند کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، داشکاندنی سەدا 45ی کرێی خوێندنی پارالێڵ بۆ قوتابیان بەردەوام دەبێت.
وەزیری خوێندنی باڵا لە بەشێکی تری قسەکانیدا تیشکی خستە سەر تۆمارکردنی ناوی زانکۆی سلێمانی لە کتێبی گینس و جەختدردەوە کە بەو دەستکەوتە مێژووییە،
زانکۆی سلێمانی ئێستا لە ئاستێکی جیهانیدایە و کێبڕکێی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی هەموو جیهان دەکات.