ڕاستەوخۆ

نرخی گۆشتی سوور لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەوە

reset font size increase font size

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتی سوور بە شێوازێکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و کیلۆیەکی گەیشتووەتە 28 هەزار دینار

ئەم بەرزبوونەوەیە بووەتە بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی وڵاتییان و بەهۆیەوە ئاستی کڕینی گۆشتی سوور لە لایەن خەڵکەوە کەم بووەتەوە.

گۆشتفرۆشێک لە شاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە، ئاستی فرۆشتنیان بە توندی دابەزیوە و ڕووبەڕووی ڕکود و خراپبوونی بازار بونەتەوە، چونکە لە ئێستادا کەمترین خەڵک توانای کڕینی گۆشتی سووری هەیە.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی سەبارەت بە هۆکارەکانی گرانبوونی گۆشتی سوور ڕوونی کردەوە کە ئەم دیاردەیە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە، دابەزینی ئاستی بەخێوکردن و بەرهەمهێنانی ئاژەڵ لە ناوخۆدا یەکێکە لە هۆکارەکان و کەمبوونەوە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات هۆکارێکی دیکەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.