ڕاستەوخۆ

شنگال؛ ڕووفاتی 25 قوربانیی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان

reset font size increase font size

ڕووفاتی ٢٥ کەس لە قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان لە شنگال، کە پاش تاقیکردنەوەکانی دی ئێن ئەی لە بەغدا ناسنامەکانیان ئاشکرا کرابوون، ئەمڕۆ ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە و بەخاکدەسپێردرێن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرات، لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئەم ڕووفاتانەدا، کۆی گشتیی ئەو ڕووفاتانەی لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە بۆ شنگال گەڕێنراونەتەوە دەگاتە ٣٢١ ڕووفات.

 لە چوارچێوەی دابەشبوونی قوربانییەکاندا، ١٦ ڕووفات لە گوندی کۆچۆ، چوار لە حەردان، دوو لە تلبەنات و سێشیان لە گوندەکانی سۆلاخ، وەردییە و کۆمەڵگەی بۆرک بەخاکدەسپێردرێن.

گەڕاندنەوەی ئەم ڕووفاتانە لە کاتێکدایە کە هەوڵ و داواکارییە فەرمییەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی پشکنینی دی ئێن ئەی، هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی هەزاران کەسی بێسەروشوێنکراو و ڕفێندراوی دەستی داعش بەردەوامە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.