ڕاستەوخۆ

یەکێک لە بریندارانی ئاگرەکەی تانجەرۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا

reset font size increase font size

ئەو گەنجەی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی پیشەسازیی تانجەرۆ لە سلێمانی بە سەختی سووتابوو، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئابی 2026، لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لە دەست دا.

قوربانییەکە ناوی (ئەفشین فەرەجی) بوو، تەمەنی خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بوو، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان ماوەیەکی زۆر بوو لە کۆمپانیای (هەواری تازە) لە تانجەرۆ کاری دەکرد.

کارگێڕیی کۆمپانیای هەواری تازە بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمڕۆ کەسوکاری ئەفشین پەیوەندییان پێوە کردوون و هەواڵی کۆچی دواییەکەیان پێڕاگەیاندوون.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.