لوقمان جاف، سەرپەرشتیاری لیژنەی پترۆدۆلار لە یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە، ٢٠٦ پڕۆژە لە بودجەی پترۆدۆلار لە سنووری سلێمانی ڕاگیراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە تەنانەت کاتێک پڕۆژەکان دەگەنە قۆناغی خەرجکردنی پارەش، دووبارە دەوەستێنرێن.
داوای لە حکومەت کرد کە پارەی پێویست بۆ پڕۆژە ڕاگیراوەکان دابین بکات و لە باج و دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا ئاسانکاری بۆ بەڵێندەران بکات.