ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە هێرشەکەی ئەمریکادا بۆ سەر ئاهانگێک 70 کەس گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا، ڕای گەیاند کە لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا بە توندترین شێوە مەحکوم دەکەین و جەختی لەسەر مافی تەواوی بەرگریی وڵاتەکەی کردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی خوزستان، سیستان و بەلۆچستان، هورمزگان و كرمان، چەندین هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون، و لە هێرشێکدا بۆ سەر ئاهەنگی هاوسەرگیری لە کوهستەک سەر بە شارستانی سیریک لە پارێزگای هورمزگان، زیاتر لە ٧٠ کەس لە هاووڵاتییان کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، کوژراو و بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشی گەیاند کە لە وەڵامی ئەم تجاوزە سەربازییەدا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چوارچێوەی مافی بەرگریدا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، و داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کردووە ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پەرەپێدانی توندوتیژی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.