بەرپرسێکی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە هەر جۆرە هەواڵێکی تایبەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران رەتکردەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوام دەبێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گەرووی هورمز کراوەیە و هاتوچۆ تێیدا ئاساییە و مینە ژێر دەریاییەکان لە گەرووەکە بە تەواوەتی تەقێندراوەتەوە یا خود لەناوبراون.
گوتووشییەتی، هەر جۆرە دەنگۆیەکی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران لەم کاتەدا بە تەواوەتی ڕەتکردووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر سەرچاوەیەکی باڵا بە کەناڵی عەرەبییەی ڕاگەیاندبوو، ئەمریکا پێشنیازی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و لابردنی سزاکانی بەسەر ئێراندا کردووە، بەمەرجێک گەرووی هورمز بکرێتەوە و هێرشەکانی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ڕابگیردرێت.