ڕاستەوخۆ

گرووپێکی چەکدار لە شاری حەسەکە هێرش دەکەنە سەر کارمەندانی رادیۆی رۆژاڤا

reset font size increase font size

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە کاتێکدا کارمەندانی رادیۆی (Rojava FM) خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕۆژنامەوانیی خۆیان بوون لە ناو شاری حەسەکە، گروپێکی چەکدار بە شێوەیەکی کتوپڕ هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی ڕادیۆکە و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کردوون.

لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، کارمەندێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە و بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چەکدارەکانیش پاش هێرشەکە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی کارمەنداندا گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

تاوەکو ئێستا ناسنامەی هێرشبەران و هۆکاری پشت ئەم توندوتیژییە ڕوون نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی ناوخۆ لێکۆڵینەوەی چڕیان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و گەڕان بە دوای ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا دەست پێ کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.