دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا لە ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026 لە کاتی بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی تێنەسی ڕایگەیاند، تازە ئاگاداری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سەرەکیی ریاز بووە و جەختی کردەوە، ئەمریکا "زۆر بەخێرایی" بڕیار لەسەر کاردانەوە و ئەگەری بەشداریکردن لە هێرشەکانی سعودیە دژی حووسییەکان دەدات.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ چەکدارانی حووسیی یەمەن بە مووشەک هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ریاز و لە بەرامبەردا باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە سعودیە داوایان لە هاوڵاتییانیان کرد لە فڕۆکەخانەکە دوور بکەونەوە.