ڕاستەوخۆ

تورکیا ڕێسای نوێی بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند

reset font size increase font size

لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیادا ڕێسای نوێ بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، بڕیارە لە 10ی ئەم مانگەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەندین سنوورداریی توند بۆ پاراستنی مێردمنداڵان و گەنجان لە خۆ دەگرێت.

بە گوێرەی ڕێسا نوێیەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆیان نییە خزمەتگوزاری بە کەسانی خوار 15 ساڵ پێشکەش بکەن و پشکنین و سەلماندنی تەمەنی بەکارهێنەران لە کاتی دروستکردنی هەژماردا لە رێگەی دەروازەی حکومیی "ئی‌دەوڵەت" ئەنجام دەدرێت بێ ئەوەی زانیاریی کەسایەتیی بەکارهێنەر بۆ کۆمپانیاکان بگوازرێتەوە.

هەروەها هەژماری بەکارهێنەرانی تەمەن 15 بۆ 17 ساڵ بە شێوەی بنەڕەتی تایبەت (Private) دەبن و مافی پەخشی ڕاستەوخۆیان (Live) نابێت، وەرگرتنی نامە لە کەسانی نەناسراو سنووردار دەکرێت، ڕیکلامی تایبەتمەند و ئەو تایبەتمەندییانەی کاتی بەکارهێنان درێژ دەکەنەوە قەدەغە دەکرێن.

جگە لەوانە، کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پابەند کراون، کە ئامرازی چاودێریی بۆ دایک و باوکان دابین بکەن تاوەکو کاتی بەکارهێنان سنووردار بکەن و کۆنتڕۆڵی چالاکییەکانی منداڵەکانیان بکەن.

ئەم ڕێسایانە تەنها بۆ هەژمارە نوێیەکان نییە، بەڵکو کۆمپانیاکان دەبێت تاوەکو تەمەنی خاوەنی هەژمارە هەنووکەیییەکانیش بپشکنن و هەر هەژمارێک دەرکەوت سەر بە کەسانی خوار 15 ساڵە، دایخەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.