ڕاستەوخۆ

باخچەلی: دۆخی ئۆجالان لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەگۆڕدرێت

reset font size increase font size

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتی لە سەرووی سیاسەتەوەیە و بووەتە ستراتیژی دەوڵەت.

 ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لە قۆناغەکانی داهاتووی پڕۆسەکەدا دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەگۆڕدرێت بە شێوەیەک کە بەشێوەیەکی کارا بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکات.

باخچەلی جەختیشی کردەوە کە پەسەندکردنی یاسای چوارچێوەی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆتا هەنگاو نابێت، و پێویستە هەموارکردنەوەی سیاسی و ئیداری ئەنجام بدرێن.

هەروەها هۆشداری دا کە هەندێک لایەن لە ناوخۆ و دەرەوە هەوڵی تێکدانی پڕۆسەکە دەدەن، بەڵام لە سایەی ئەم پڕۆسەیەدا بەرەی ناوخۆی تورکیا بەهێز دەکرێت و کۆتایی بەو لەاستە ئابوورییە دەهێنرێت کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە دروست بووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.