ڕاستەوخۆ

فوئاد حوسێن و تۆم باراک لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە

reset font size increase font size

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنکارا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق، لە شاری ئەستەنبوڵ پێشوازی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، لە دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندی و هاوپەیمانیی بەهێزی نێوان عێراق، ئەمریکا و تورکیا و ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشی بەربەستە ناوچەیییەکان کردووە.

باراک لە لێدوانەکەیدا، کە لە ناوچەی "تەرسانە" لە کەناری زێڕین (گەدۆکی قۆچ) لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە چوو، ئاماژەی بە مێژووی گرنگیی ئەو شوێنە وەک ناوەندێکی دیپلۆماسی لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا دا و ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک بە تەنیا ناتوانێت سەرکەوێت بەسەر قەیران و ئاستەنگە ناوچەیییەکاندا و ستایشی پێگەی دیپلۆماسیی فوئاد حوسێنیشی کرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.