ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026، بنەماڵەی مامۆستا حەسەن کەلەش ناسینەوەی تەرمی ناوبراویان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە 30ی ئەیلولی 2026 لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو و بەهۆی نەتوانینی بنەماڵەکەی لە دابینکردنی بڕی 300 هەزار دۆلاری داواکراو، لەلایەن ڕفێنەرانەوە کوژرا.
پێشتر لە ڕێگەی ژمارەیەکی واتساپی فیلیپینییەوە، وێنەی ئەشکەنجەدراوی مامۆستا حەسەن بۆ ماڵباتەکەی نێردرابوو و هەڕەشەیان لێ کرابوو و سەرەڕای دۆخی هەژارانەی خێزانەکە و ناتوانینیان لە دابینکردنی ئەو پارەیە، ڕفێنەران دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر پەیامی هەڕەشەی زیاتریان ناردبوو، تاوەکو لە کۆتاییدا هەواڵی کوژران و دۆزینەوەی تەرمەکەی ڕاگەیەندرا.