ڕاستەوخۆ

سوپای تورکیا ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی دەکات بگەڕێنەوە گوندی مەناخ

reset font size increase font size

سوپای تورکیا، ڕێگری لە گەڕانەوەی بەشێک لەو ئاوارانە دەکات، کە دوێنێ لە چوارچێوەی سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڵاویکردوەتەوە سوپای تورکیا، ڕێگری لە گەڕانەوەی گوندنشینانی گوندی مەناخی سەر بە ناوچەی تلتەمری ڕۆژاڤای کوردستان دەکات بگەڕێنەوە گوندەکەیان، هاوکات گوندەکەشی وەک ناوچەی سەربازیی و قەدەغەکراو ڕآگەیاندووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕێگرییەکانی سوپای تورکیا گوندنشینانی گوندی مەناخ ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکەکانیان و ئاشکراشی کرد کە بەشێک لە گوندنیشنان ڕایانگەیاندووە کە سوپاکە دوای ڕووخاندنی ماڵەکانیان بارەگاکانی خۆی لەسەر دروستکردوون.
 
ئەم ڕێگرییانەی سوپای تورکیا لەکاتێکدایە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا دۆینێ سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان و لە ئێستاشدا ڕێگرییەکانی سوپاکە وایکردووە دانیشتوانی ڕەسەنی گوندەکان نەتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.