ڕاستەوخۆ

زیاتر لە 50 هۆزی کوردی پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژاڤا دووپات کردەووە

reset font size increase font size

لە کاتێکدا هۆزە کوردییەکانی رۆژاڤای کوردستان (لەوانە ئێلا بادینان، عەلیکا، دەقۆری، کێکان، سورکچی و چەندین هۆزی تر) ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئامادەیی خۆیان لە وەستانەوە لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە و هێزە کوردییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و شکۆی گەلەکەیان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی گرووپی "خەیمەی جەنگ"، لە هەمان کاتدا هۆشیارییان داوە لە مەترسیی تێکچوونی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

هۆزەکان ڕاشکاوانە دژایەتیی خۆیان بۆ هەر هەوڵێک دەربڕیوە کە ئامانجی دروستکردنی شەڕ و ململانێ بێت لە نێوان کورد و عەرەبدا، و داوایان لە تەواوی پێکهاتەکان کردووە پشتیوانی لە پرۆسەی تێکەڵبوونەوە و پێکەوەژیان بکان.

لەلایەکی ترەوە،  جەخت لەوە کراوەتەوە کە دیالۆگ، دانایی و ئاشتی ڕێگەی سەرەکین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دوورکەوتنەوە لە شەڕی چەکداری، و لە کاتی پێویستبوون بە ئامادەکاریی سەربازیش ئاگاداریی نوێ بڵاودەکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.