ڕاستەوخۆ

دووەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕوو لە زێدی خۆیان دەکەنەوە

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە دووەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی باووباپیرانیان.

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبێت و لە دووەم کارواندا 725 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانی خۆیان.

ئەم کاروانەی دووەم ئەو خێزانانە لەخۆدەگرێت کە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ناوچەکانی زڕگان و تلتەمرن. بەپێی زانیارییەکان، کاروانەکە لە کامپی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە بەڕێدەکەوێت و تەواوی پرۆسەی گواستنەوە و جێگیرکردنەوەیان لەلایەن بەرپرسانی ڕۆژاڤای کوردستان و کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

شایەنی باسە، پێشتر و لە 10ی ئابی ڕابردوودا، یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە 400 خێزان پێکدەهات، لە کامپی واشۆکانییەوە ئاڕاستەی گوند و ناوچەکانی سەرێکانی کرابوونەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.