ڕاستەوخۆ

ڕوداوێکی هاتووچۆ لە گەلی عەلی بەگ گیانلەدەستدانی دایکێک و کوڕەکەی لێکەوتەوە

reset font size increase font size

بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، ڕوداوەکە نزیک کاژێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی ئەیلولی 2026، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب تۆیۆتا و نیسان ڕۆگ ڕووی داوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی سۆران، لە ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە نیسانەکە لەگەڵ دایکیدا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات شۆفێری پیکابەکەش بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. تەرمی دایک و کورەکەش بۆ دادپزیشکی گوێزراونەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لەبارەی ڕوداوەکەوە دەستیان پێکردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.