ڕاستەوخۆ

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی "هەژماری من" دەستی پێکرد و هۆشداریش دەدرێتە نەتۆمارکراوان

reset font size increase font size

پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پرۆژەی "هەژماری من" دەستی پێکرد، و تیمی پرۆژەکە ڕایگەیاند کە چیتر مووچە بە کاش نادرێت و داوا لە مووچەخۆران دەکەن تا گەیشتنی کورتەنامەی بانکی سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە نەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی تیمەکەدا هاتووە کە باشترە سەردانەکان بۆ دوای نیوەڕۆ دوابخرێن، بەهۆی ئەوەی لە بەیانیاندا تیمەکانی بانک سەرقاڵی پڕکردنەوە و گواستنەوەی دراون بۆ ئامێرەکان؛

 هاوکات هۆشداری درا بە نزیکەی 25 هەزار مووچەخۆر کە تا ئێستا ناویان لە پرۆژەکەدا تۆمار نەکردووە، بە جۆرێک کە سەرەڕای ناردنی پارەکەیان لەلایەن بەغداوە، مووچەی ئەم مانگەیان یەکلایی نەبووەتەوە.

 جەختیش کرایەوە کە لە مانگەکانی داهاتوودا بەبێ خۆتۆمارکردن لە "هەژماری من" مووچەی هیچ کەسێک خەرج ناکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.