ڕاستەوخۆ

پێنتاگۆن: تێچووی جەنگی ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە 33 ملیار دۆلار و توانای کارگەکان بۆ دروستکردنی مووشەک سنووردارە

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمیی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، تێچووی جەنگ لەگەڵ ئێران تا کۆتایی مانگی حوزەیران لانیکەم گەیشتووەتە 33.4 ملیار دۆلار، کە 22 ملیار دۆلاری بۆ چەک، نزیکەی چوار ملیار بۆ کەرەستە و نزیکەی هەشت ملیار دۆلاریش بۆ خەرجییەکانی ئۆپەراسیۆن و پابەندییە داراییەکان خەرج کراوە.

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی کۆگای ستراتیژیی ئەمریکا و دەڵێت توانای کارگەکان بۆ دروستکردنی خێرای مووشەک سنووردارە.

لە جەنگەکەدا چەندین فڕۆکە و درۆن لەوانە چوار فڕۆکەی ئێف 15، فڕۆکەیەکی ئەی 35، فڕۆکەیەکی ئەی 10 و 30 درۆن لەناوچوون، و هێرشەکانی ئێران زیانیان بە سەدان بینا و دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گەیاندووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.