ڕاستەوخۆ

ترەمپ: 158 کەشتیی جەنگی ئێرانمان نوقمی دەریا کردووە

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزی دەریایی ئێرانیان بە تەواوی لەناو بردووە دەشڵێت، 158 کەشتیی جەنگی ئێرانمان نوقمی دەریا کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس نوسیوویەتی، هۆکاری نەپێکانی "بەلەمە هێرشبەرە خێراکانی ئێران" تاوەکو ئێستا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە واشنتن وەک مەترسییەکی جدی سەیری نەکردوون.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی تاران کردووە و دەڵێت، "ئەگەر هەر یەکێک لەو بەلەمانە لە ناوچەی گەمارۆکانی ئەمریکا نزیک ببنەوە، دەستبەجێ بە سیستمێکی "خێرا و دڕندانە" لەناو دەبرێن، هاوشێوەی ئەو ڕێکارانەی دژی قاچاخچییانی مادەی هۆشبەر بەکاریدەهێنن".

ترەمپ جەختی کردووەتەوە، توانیوویانە ڕێگری لە 98%ـی هەناردەی مادەی هۆشبەر بۆ ناو ئەمریکا بگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.