ڕاستەوخۆ

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێنجوێن - سه‌یدسادق کەسێک گیانی لەدەستدا

reset font size increase font size

ئێوارەی ئەمڕۆ، له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێنجوێن - سه‌یدسادق مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ گیانی له‌ ده‌ستدا، باوكیشی به‌ خه‌ستی برینداربووه‌.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشحانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتن و ڕێکارە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجامدراوە.

گوتیشی، باوکەکەش بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتن و پاش چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕوداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیوتا پیکاپ ڕوویداوە.

نوچە تیڤی زانیویەتی، کوڕ و باوکە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان ڕوویان لەکوێستانەکانی پێنجوێن کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.