ڕاستەوخۆ

ڕوسیا کارمەندەکانی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران کشاندەوە 

reset font size increase font size

سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەهۆی مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکان لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە ئێران، مۆسکۆ کارمەندەکانی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر کشاندووەتەوە. 

ئەلێکسی لیخاچێڤ، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ڕوسیا (رۆس ئەتۆم) دەڵێت، پڕۆسەی کشاندنەوەی کارمەندەکان لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر دەستپێکردووە، کە ژمارەیان 108 کارمەندە و تەنیا 20 کەس لە بەڕێوەبەرە باڵاکان و بەرپرسانی ئامێرەکان لە وێستگەکە ماونەتەوە.

هاوکات، ڕوسیا هۆشداری توندیشی داوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئەو ناوچەیە بکرێت مەترسی دروستکردنی کارەساتێکی تیشکدەرەوەی لێدەکەوێتەوە، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە مەترسیی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیادی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.