دونالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی دا و ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی ئەمریکادا دەست بە تۆڵەسەندنەوە بکات، ئەوا واشنتۆن لە "ئاستێکی زۆر توندتر و فراوانتردا" وەڵامی دەداتەوە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی نوێیان بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران دەستپێکرد، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو هەوڵانەی کە سوپای پاسداران دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هێزە ئەمریکییەکانی ناوچەکە ئەنجامی داون.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان بەردەوام دەبن ئەگەر تاران هەڕەشەکانی بۆ سەر هێز و هاووڵاتییە ئەمریکییەکان ڕەوانە بکات، لە کاتێکدا پەرەسەندنی ئەم ململانێ سەربازییە ترسی لەسەر بازاڕی نەوت و سەقامگیریی ناوچەکە زیاتر کردووە.