ڕاستەوخۆ

لە گەڕەکی منارە لە شاری هەولێر، باڵەخانەیەک رووخا و چەند کەسێک بریندار بوون

reset font size increase font size

ئەمشەو لە لەنگەی نوێی هەولێر، سەر شەقامی ١٢٠ مەتری، باڵەخانەیەک لە کاتی کۆنکرێت تێکردندا داڕما و بەو هۆیەوە سێ کرێکار بریندار بوون.

موقەدەم شاخەوان، لە بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕایگەیاند کە تیمەکانیان کاتژمێر ٩:٣٠ ئاگادار کراونەتەوە و پاش ١٠ خولەک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

 بە گوتەی ناوبراو، لە کۆی ٢٥ کرێکار کە لە کاتی ڕووداوەکەدا سەرقاڵی کارکردن بوون، سێ کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، و تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا سەرقاڵی پشکنیین و دڵنیابوونەوەن لەوەی هیچ کرێکارێکی دیکە لەژێر داروپەردوودا نەماوەتەوە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.