حکومەتی عێراق بڕی 500 ملیار دیناری دیکەی وەک گوژمەی هەشتەمی شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی ساڵی ڕابردوو خەرجکرد. لەو بڕە، زیاتر لە 76 ملیار و 294 ملیۆن دیناری پشکی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەستپێبکەن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پێش خەرجکردنی ئەم گوژمەیە، 83 ملیار و 120 ملیۆن دینار لە شایستەکانی جووتیاران مابووەوە.
پشکی پارێزگاکان لە گوژمەی هەشتەم بەم شێوەیەیە:
-
سلێمانی و هەڵەبجە: 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار
-
هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار
-
دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار
پێشتر بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی هەر تۆنێک گەنمی ساڵی 2025 کە بەشێوازی نوێی ئاودێری بەرهەم هێنرابوو بە 850 هەزار دینار و ئەوەی بەشێوازی کۆن ئاودرابوو بە 800 هەزار دینار وەرگیراوە.