ڕاستەوخۆ

ئاکسیۆس: کۆبوونەوەیەکی نهێنی سەربازی لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ولاتانی عەرەبی لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

reset font size increase font size



ماڵپەڕی ئاکسیۆس لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای کرد کە هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە نێوان فەرماندە باڵاکانی سەربازیی ئەمریکا، ئیسرائیل و چەندین وڵاتی عەرەبی لە ئەڵمانیا بەڕێوەچووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس کە لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە بڵاوکراوەتەوە، فەرماندە باڵا سەربازییەکانی وڵاتانی ئەمریکا، ئیسرائیل، عەرەبستانی سەعودی، ئیمارات، بەحرێن، کووەیت، قەتەر، ئوردن و میسر لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە. کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی جەنگ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرژییەکانی ناوچەکە.

ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم کۆبوونەوە نهێنییە بە دەستپێشخەریی براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سەنتکۆم) ڕێکخراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، براد کوپەر فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیی لە پێشهات و بەرنامەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز ئاگادار کردووەتەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.