ماڵپه‌ری ئه‌كسیۆس بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا و ئێران له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاگربه‌ستێكی 45 ڕۆژی.
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به نێوه‌ندگیری چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، تاران و واشنتن له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاگربه‌ستێكی 45 ڕۆژی، كه ڕه‌نگه ببێته هۆی كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه.
ئاكسیۆس باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، دوو قۆناغ ده‌بێت، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئاگربه‌ستێكی 45 ڕۆژی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه، قۆناغی دووه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه، كه له‌و ماوه‌یه‌ی ئاگربه‌ست ده‌بێت، گفتوگۆ و دانوستان به‌رده‌وامبێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنانی ته‌واوه‌تیی به جه‌نگ.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌ردولا پێویستیان به كاتی زیاتربێت بۆ دانوستان، ئه‌وا ده‌كرێت ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بێجگه له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگه‌كه بۆ سه‌ر یه‌كتر، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئێران ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه‌ی كه دایناوه گه‌رووی هورمز نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا هێرشی زۆر به‌هێز و وێرانكه ده‌كاته سه‌ریان.