ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگەڕەکی قادر کەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕشی سنوری قەزای چەمچەماڵ، مام و برازایەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بە دەستڕێژی گولە کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، هاوڵاتییەک بە ناوی عیماد محەمەد، خەڵكی گوندی قاسم بەگزادەی سنوری قەزای چەمچەماڵ، لەگەڵ برازایەکی بە دەستڕێژی گولە کوژران.
دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، تەرمەکانیش گەیەنراونەتە پزیشکی دادی چەمچەماڵ.