ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی پێکهێنانی حکومەت مەترسییە بۆ سەر پێگەی هەرێمی کوردستان

reset font size increase font size

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان نەک رێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پرۆسەکە دەکاتەوە، بەو مەرجەی لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسول بەڕێوەچوو. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوڕوونی پێویست لەبارەی سیاسەت و پێگەی یەکێتی لە کوردستان، عێراق و ناوچەکە دراوەتە ئەندامانی فراکسیۆنەکە.

سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی هۆشداریدا و رایگەیاند: "دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆ سەر پێگەی هەرێم دەزانین."

لە پەیامێکیشیدا بۆ پەرلەمانتارانی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی داوای لێکردن کە سەرباری کارانەبوونی پەرلەمان لەم قۆناغەدا، ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن و رۆژانە بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتییان بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.