ڕاستەوخۆ

شەش ئەندامی خێزانێک بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی بۆ شاری ئەیوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا، کە منداڵێکی تەمەن شەش مانگ لەناو کوژرەوەکاندایە.

میدیاکانی ئێران، لە زاری بەرپرسانی پارێزگای ئیلام بڵاویان کردەوە، تەواوی ئەندامانی خیزانێک بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی گیانیان لەدەستداوە و خانووەکەش بەسەریاندا رووخاوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیەکانن لەژێرداروپەردووی خانوەکەدا.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئێران، لە ماوەی 15 ڕۆژی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، لە پارێزگای ئیلام 60 کەس کوژراون کە چواریان منداڵ بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.