کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان له باشووری كوردستان رایگەیاند، بە بێ ئازادیی ئۆجالان، ئاشتیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت و بەرخۆدان لە زیندانی ئیمراڵی، هێمای بەرهنگاربوونەوەی فاشیزمە.
کۆمیتەكه، لە 27ـیەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە 15ی شوباتی ساڵی 1999، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هێشتنەوەی ئۆجالان لە زیندانی ئمرالیی شەرمەزار دهكات.
ئاماژە بەوهشدراوه، بە بێ دەستبەربوونی ئازادیی سیاسیی و دەرفەتی تێکۆشان بۆ رێبەریی، ئاشتیی مایندە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت، تێکۆشانی ئۆجالان لە ئیمراڵی بۆ بونیادنانی ژیانێكی بەشکۆیه لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا.
هاوكات باس له تێکۆشانی ئۆجالان بۆ گەڕاندنەوەی رۆڵ و پێگەی ژن و کۆمەڵگە بۆ سیاسەت و ژیان دەکات و کەسایەتیی ئۆجالان وەک کلیلی چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەکان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناودەبات.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشیاندا كۆمیتهی ئازادی ئۆجالان له باشوور، داوای یەکدەنگی و یەکڕیزیی کورد و ئازادیخوازان، بۆ ئازادیی ئۆجالان دەکات.