ڕاستەوخۆ

پژاک: کۆمەڵگە و هێزی سێیەم دەتوانن هاوکێشەی شەڕ و سازان بگۆڕن

reset font size increase font size

گوتەبێژی پژاک ڕایگەیاند کە نابێت چارەنووسی گەلان تەنیا لە چوارچێوەی ململانێ یان ڕێککەوتنی نێوان زلهێزەکان و ڕژێمی ئێراندا ببینرێت و جەختی لە دەوری یەکلاکەرەوەی کۆمەڵگە وەک هێزی سێیەم کردەوە.

ڕێوار ئاودانان، گوتەبێژی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)، لە بارەی بارودۆخی ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کورتکردنەوەی هەموو شتێک بۆ دووانەی شەڕ یان سازانی نێوان زلهێزەکانی جیهان و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بیرکردنەوەیەکی چەوت و قەدەرگەرایانەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەکتەری سیاسی و هێزی سێیەم هەن و کۆمەڵگە و ڕێکخستنە شۆڕشگێڕییە پێشەنگەکانی کۆمەڵگە بە هزری سەربەخۆ و ئیرادەی ئازادی خۆیان، دەتوانن لە ساتێکی یەکلاکەرەوەدا بێنە گۆڕەپانەکەوە و سەراپای دیمەنەکە بگۆڕن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.