ڕاستەوخۆ

پارتی: بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت فشارمان لێ ده‌كرێت

reset font size increase font size

سالار عوسمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسی و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆستەکانیان لە سەرانسەری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام فشاریان لێدەکەن بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێککەوتن و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێندرێت.

بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕووی یاسایی و دۆخی سیاسییەوە، دەبێت سەرەتا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و دواتر کارهەڵسوڕێنەر بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بنرێت.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، کاراکردنەوەی پەرلەمان وەک دامەزراوەیەکی یاسایی بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی نوێی فەرمانڕوایی، بۆیە پێویستە سەرەتا دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە و دواتر هەنگاوەکانی دیکەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم بۆ ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان جێبەجێ بکرێن.

هاوكات لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سالار عوسمان داوای لە هەردوو حزبی سەرەکی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلی کوردستان، دەستبەرداری بەرژەوەندییە تەسکە حزبی و تایبەتییەکانیان بن.

 ڕوونیشیکردەوە کە هیوادارن لە زووترین کاتدا هەردوولا کۆببنەوە و لە ڕێگەی دیالۆگێکی ڕاشکاوەوە کێشە و ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، تاوەکو بتوانن پێکەوە وڵامدەری داواکاریی هاووڵاتییان و دۆستە نێودەوڵەتییەکانیان بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.