پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند، هه‌ر بریكارێك غاز به گران بفرۆشێت ڕێكاری یاسایی له دژی ده‌گرنه‌به‌ر و سزای ده‌ده‌ن، ده‌شڵێت، ئاسانكاریی بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ن، كه تازه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قائیقامی هه‌وێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی سووتەمەنی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بووه به چارەسەرکردنی گرفتەکانی غازی ماڵان و ڕێکخستنەوەی چۆنییەتی دابەشکردنی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرۆسەی دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی، تاوتوێکراوە و وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگری‌کردن لە قۆرخکاریی و دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی پشکی مانگانەی غاز بە یەکسانی و بە نرخی حکومی بۆ سەرجەم هاوڵاتیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەکان کاردەکەن بۆ زیادکردنی پشکی ڕۆژانەی غازی شلی پارێزگاکە و خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی بۆ کارگەکان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، له پارێزگای هه‌ولێر له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئەو خێزانانه‌دان، كه نیشتەجێی سنوری ناوچە دابڕێندراوەکانن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بەبێ گرفت سودمەندبن لە وەرگرتنی سوتەمەنی.