ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵی جارێکی دیکە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکات

reset font size increase font size

جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 14ی ئەم مانگە، شاندی ئیمراڵی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، کۆ دەبێتەوە.

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە دا کە شاندەکە لەم دیدارەدا هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و پەرەسەندنە سیاسییەکان لەگەڵ ئۆجالان تاوتوێ دەکات.

شاندی ئیمراڵی کە لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سنجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکهاتووە، پێشتر لە 2ی مانگی ڕابردوودا (تەباخ) سەردانی ئیمراڵی کردبوو و لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بووبووەوە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.