ڕاستەوخۆ

موراد قەرەیلان: بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەبێت کەموکوڕییەکانی یاسای چوارچێوە ته‌واو بکرێن

reset font size increase font size

موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە بۆنەی 42ەمین ساڵیادی هەڵمەتی 15ی تەباخەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای گرنگیی یاسای چوارچێوە، بەڵام پێویستە کەموکوڕییەکانی پڕ بکرێنەوە و ئازادیی فیزیکیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە.

قەرەیلان لە پەیامەکەیدا ڕەخنەی لەوە گرت کە یاساکە باسی کورد و دیموکراسی ناکات و تەنیا لەسەر بنەمای چەکدانان دابڕێژراوە.

گوتیشی کە تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بێت، داواکردنی چەکدانان ناکۆکە لەگەڵ واقعدا. هەروەها داوای دروستکردنی "کۆمسیۆنی دادپەروەری و دەرخستنی ڕاستییەکان"ی کرد بۆ ئاشکراکردنی کۆمەڵکوژییە مێژووییەکان.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەوان ئامادەن تێکۆشان بۆ زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک بگوازنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.