ڕاستەوخۆ

ئیدریس باڵوکەن: نابێت چارەسەری هەمیشەیی بە چەکدانان سنووردار بکرێت

reset font size increase font size

ئیدریس باڵوکەن، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتی ئومێدێکی مەزنی بۆ گەل دروستکردووە، بەڵام جەختی کردەوە تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا زەمینەی سیاسی و یاسایی گونجاوی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە ئامادە نەکردووە.

باڵوکەن ئاماژەی بەوەش کرد، "نابێت چارەسەری هەمیشەیی تەنیا لە چەکداناندا سنووردار بکرێت، چونکە چارەسەرکردنی بنەڕەتیی پرسی کورد دەبێتە ژیانەوەیەکی نوێ بۆ هەمووان."

ئەو سیاسەتمەدارە جەختی لەسەر هەڵوێستێکی ڕوون کردەوە کە گەرەنتیی یاسایی دەستەبەر بکات و داوای لە حکومەت کرد هیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم پڕۆسەی ئاشتیدا دروست نەکات. هەروەها لە کۆتاییدا داوای لە "یەنی پارتی" کرد بە شێوازێکی کارا و نەترسانە پشتیوانی لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد بكات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.