ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی ناڕاست دەدات

reset font size increase font size

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری توندی لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەربارەی کۆبوونەوەکانی عەبدوڵا ئۆجالان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو نووسینانەی لەم دواییانەدا بەناوی "تێبینییەکانی کۆبوونەوە" بڵاودەکرێنەوە دەستکاریکراون و ئامانجی سەرەکییان چەواشەکردنی ڕای گشتی و تێکدانی قۆناغەکەیە. شاندەکە جەختی کردەوە، ئەم جۆرە جووڵانە مەترسیدارن و بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین.

دەم پارتی داوای لە ڕای گشتی کرد ئاگادار بن و تەنیا بڕوا بەو بەڵگە و زانیارییانە بکەن، کە بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن شاندی ئیمراڵی، بنەماڵە، یان پارێزەرانی ئۆجەلانەوە بڵاودەکرێنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.