ڕاستەوخۆ

گەنجێکی کوردی ئامەد بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی کوردییەوە دەستگیر کرا

reset font size increase font size

گەنجێکی کوردی خەڵکی ئامەد بەناوی (فورکان ئۆغڵاک) کە بۆ کارکردن ڕووی لە شاری کاستامۆنۆی کردبوو، لەسەر سکاڵای چەند کەسێک بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی کوردی دەستبەسەر کرا و بڕیاری بەندکردنی بۆ دەرچوو.

بیلال ئۆغڵاک، باوکی فورکان ڕایگەیاند، کوڕەکەی لە 11ی تەمووزدا بۆ کارکردن لە کەرتی بیناسازی چووەتە ئەو شارە و ڕۆژی دواتر (12ی تەمووز) لەسەر گوێگرتن لە گۆرانیی کوردی دەستگیر کراوە.

باوکی ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای دەستبەسەرکردنی کوڕەکەی، هێزە ئەمنییەکان پشکنینیان بۆ هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە و پۆستەکانی سەبارەت بە سەلاحەدین دەمیرتاش، یەڵماز گۆنای و پرۆسەی ئاشتییان وەک بنەما بۆ دروستکردنی تۆمەت لە دژی بەکارهێناوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.