ڕاستەوخۆ

ئەندامێکی سکرتاریەتی ئیمراڵی: ئاشتی بەقەدەر شەڕ ئازایەتی دەوێت

reset font size increase font size

چەتین ئەرکاش، ئەندامی سکرتاریەتی ئیمراڵی لە مەراسیمێکی یادکردنەوەدا لە نوسەیبین ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو ئازارەکان ئالیگری ئاشتین و جەختی کردەوە کە جگە لە بێدەنگکردنی چەکەکان، دەبێت هۆکارەکانی هەڵگیرسانی جەنگیش لەبەین ببرێن.

دەقی هەواڵ: بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی نێدیا دێر مەراسیمێکی بەرفراوانی یادکردنەوە بۆ کۆچکردووانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە شارۆچکەی نوسەیبینی سەر بە مێردین بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا هەزاران کەس، کەسایەتی، نوێنەرانی پارتییە سیاسییەکان و هاوشارەداری لابراوی وان عەبدوڵڵا زەیدان بەشدار بوون.

عەبدوڵڵا زەیدان لە وتارێکدا ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند گەلی کورد بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتیی ژنان پێگەی خۆی لە جیهاندا سەلماندووە.
لای خۆشییەوە چەتین ئەرکاش ئاماژەی بەوەدا کە مێژووی نوسەیبین تەنیا ئازار نییە بەڵکو بەرخۆدانێکی مەزنە؛ هەروەها جەختی لە پرۆسەی ئاشتی کردەوە و گوتی: "بەبێ چەکبوون بەتەنیا مانی ئاشتی نییە، دەبێت هۆکارە بنەڕەتییەکان بچڕێندرێن. دەبێت بەقەدەر کاتی شەڕکردن لە کاتی دروستکردنی ئاشتیدا ئازا و مەرد بین."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.