هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ بوونی مۆڵەتی دادوەری، هەڵیانکوتاوە سەر گوندی "سەردۆش"ی سەر بە شاری مریوان لە پارێزگای سنە و پێنج هاووڵاتی کوردیان دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییە بڵاوکراوانەی کە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان (KHRN) بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٦، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکە و ئەو هاووڵاتییانەیان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
ناسنامەی دەستگیرکراوەکان:
شیرزاد عەبدی
ئازاد نەورۆزی
زانیار قادرى
زانیار تەوانا
پۆیا کاکە محەممەدی
سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە بۆ ناوەندە ئەمنی و قضاییەکان، تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوە و هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، بە نادیاری ماوەتەوە.