ڕاستەوخۆ

تەیب تەمەل: ئەگەر یاساکە لە ئابدا دەربچێت، دەبێت لە ئەیلوولدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

reset font size increase font size

جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تەیب تەمەل ڕایگەیاند کە  عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر "یاسای چوارچێوەیی" گوتوویەتی: "کەم و کورتی هەیە بەڵام دەکرێت ببێتە دەستپێکێکی گرنگ و دەبێت قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام بێت."

تەمەل ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر یاساکە لە مانگی ئابدا لە پەرلەمان دەربچێت، دەبێت لە ئەیلوولدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم ڕاگەیاندنەی تەمەل دوای کۆبوونەوەی ٢٠ی تەممووزی شاندی ئیمڕاڵی دەم پارتی (پەروین بوڵدان، میتحەت سنجار و فایەق ئۆزگور) لەگەڵ ئۆجالان و دواتریش کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئاکەپە هات.

تەمەل تیشکی خستە سەر چەند خاڵێکی سەرەکیی یاساکە:

ڕۆڵی ئۆجالان: یاسایەک ڕێگە لەبەرامبەر ڕۆڵی ئۆجالان و سیاسەتی دیمۆکراتیک نەکاتەوە، ئاستەنگی گەورە دروست دەکات.

گەڕانەوەی ئەندامان: دەبێت لە ڕێگەی بەرنامەیەکی قۆناغ بە قۆناغەوە، هەموو ئەو کەسانەی بەهۆی خەباتی سیاسییەوە ئاوارە بوون بگەڕێنەوە.

یاسای دژەتێرۆر : پێویستە دەستکاری بکرێت تاوەکو ڕێگە لە ئازادیی دەربڕین و ڕێکخستن نەگرێت.

لەبارەی کاتەکەشیوە گوتی، ئامانج ئەوەیە لە ئابدا لە پەرلەمان دەربچێت، دوای تاوتوێکردنی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی (MGK) و ئیمزاکردنی لەلایەن ئەردۆغانەوە، لە ئەیلوولدا بکەوێتە گەڕ؛

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە پەرلەمان "دەستەی بەدواداچوون" بۆ ڕێکخستنی پڕۆسەی گەڕانەوە بپێکبهێنێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.