لیژنەی دیسیپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا ڕایگەیاند، سزای دوو میلیۆن و 640 هەزار لیرەی تورکی بەسەر یانەی ئامەدسپۆردا سەپاند.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ، هۆکاری سزا داراییەکە بەسەر یانەی ئامەدسپۆر دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەکانی یارییەکەی نێوان یانەی ئامەدسپۆر و بەشیکتاش.
دەشڵێت، هێنانە ژوورەوەی ناڕەوای هاندەرانی یانەکە بۆ ناو یاریگا و کاراکردنی سیستمی ئاودێری لە کاتیی بەڕێوەچوونی یارییەکە بۆ ماوەی 20چرکە و هاوکات، هەڵسوکەوتی بێسنیک هاسی، بەڕیوەبەری تەکنیکی یانەی ئامەدسپۆر دژ ی ناوبژیوانی یارییەکە کە بۆ ماوەی 14 خولەک یارییەکەی درێژکردەوە، ئەوەش هۆکاری سەپاندنی سزا داراییەکەن.
سەزگین باران، سەرمایەداری کوردی باکوری کوردستانیش ڕایگەیاند، تا ڕۆژی هەینی سەرجەم سزا داراییەکانی سەر یانەی ئامەدسپۆر دەدات و داوایکرد یانەکە هاوشێوەی پێشووتر بەبەهێزیەوە بەردەوامبن لە یارییەکانیان.