رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە، گەنجێک لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو، ئەو هاوڵاتییە کوردە ناوی نایب کەرەمییە و تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی گوندی “بانی نار”ی سەلاسی باوەجانی بووە.
لە کاتێکدا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بووە لە ناوچە سنوورییەکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.
هەنگاو ئاماژە بەوەش دەکات، دوای کوشتنی گەنجەکە، هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی ئێران، کەشێکی توندی ئەمنیان دروستکردوە و گوندەکەیان گەمارۆ داوە.